ئه‌ڵمانیائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

ناسڕ خلێفی هۆشداری توند به‌ بایرن میونشن ده‌دات

ئه‌و كاره‌تان قه‌بووڵ ناكه‌ین!

Yariga App

یاریگا –

سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ناسڕ خلێفی هۆشداری توند ده‌داته‌ كارگێری یانه‌ی بایرن میونشن كه‌ گوایه‌ یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی گفتوگۆی نهێنی كردووه‌.

به‌پێی هه‌والێكی ماڵپه‌ری ماكسی فۆتی فه‌ڕه‌نسی، ناسر خلێفی ملیاردێری قەتەری لە دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکانی بەرپرسانی بایرن بۆ گواستنەوەی بارکۆلا لەم هاوینەدا رازی نییە


ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ دوای ئه‌وه‌ی لیرۆ سانێ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی گالاته‌سه‌رای توركی كرد، كارگێری یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ به‌دوای شوێنگره‌وه‌یه‌كی گونجاو ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی 2024-2025 سه‌ركردایه‌تی هێلی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ بكات و دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ بریكاره‌كانی نیكۆ ویلیامزی ئیسپانی و باركۆلای فه‌ڕه‌نسی ده‌ست پێكردووه‌.


ماڵپەڕی ماکسی فۆتی فەرەنسی بڵاویکردەوە، برادلی بارکۆلای تەمەن 22 ساڵ لەم هاوینەدا ڕوو لە بایرن میونشن و هیچ یانەیەکی دیکە ناکات. ئەمە پەیامێکی هۆشدارییە کە ناسر خلێفی بۆ بایرنی ناردووە، گرنگیدان بەو یاریزانە لای ئێمه‌ چیتر نهێنی نیه‌.

هه‌روه‌ها سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانیش بڵاویكردووته‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان به‌ شێوه‌یه‌كی كارگێری، بایرن میونشینی ئاگاداركردووته‌وه‌ كه‌ باركۆلا به‌شێكه‌ له‌ پلانی پاریس سانجێرمان بۆ وه‌رزی داهاتوو رازی نین هیچ دانوستانێكی له‌گه‌ڵ بكرێت و ئه‌و له‌ یانه‌كه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ یاریزانه‌كه‌ش ئاره‌زووی رویشتن له‌ یانه‌كه‌ ناكات.

بارکۆلا لە وەرزی 2024-2025 ژمارەیەکی سەرنجڕاکێشی تۆماركرد، 60 یاری بۆ تیپه‌كه‌ی پاریس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان كرد و 21 گۆڵی تۆمارکرد.

یاریزانە هێرشبەرەکە ئێستا لەگەڵ تیپەکەی بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات، کە لە 29ـی حوزەیران لە قۆناخی 16 ڕووبەڕووی ئینتەر مه‌یامی دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button