ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یاریزانێکی بارسێلۆنا گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە بەڵام یانەکە بەجێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

ئانسو فاتی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە و بە خواستن دەچێتە ریزەکانی مۆناکۆ.

رۆژنامەی سپۆرت ـی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ئانسو فاتی یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بە هاوڕێیەکانی گوتووە دەچێتە مۆناکۆ، ئەو یاریزانە لاوە ئیسپانییە تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ نوێدەکاتەوە، بەڵام بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی مۆناکۆ.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاسکرایکردووە، رۆژی شەممە پشکنینی پزیشکی بۆ ئانسو فاتی دەکرێت بۆ ئەوەی بە خواستن رووبکاتە ریزەکانی مۆناکۆ، بەگوێرەی گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ، یانە فەڕەنسییەکە دەتوانێت دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی بە 11 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بکڕێتەوە، بارسێلۆناش دەتوانێت بە 28 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بکڕێتەوە.

بەگوێرەی رێککەوتنی هەردوولا، بارسێلۆنا بۆ ماوەی ساڵێک بە خواستن روودەکاتە ریزەکانی مۆناکۆ و یانە فەڕەنسییەکە مووچەی یاریزانە 22 ساڵانەکە دەدات، بارسێلۆنا هیچ مووچە و تێچوویەکی یاریزانەکە لە ئەستۆ ناگرێت.

فاتی تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو یاریزانە ئیسپانییە 5 ملیۆن یۆرۆیە لەکاتێکدا پێشتر بە مێسی بچووک ناوزەد دەکرا و چاوەڕێ دەکرا ببێتە یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی بارسێلۆنا، کە لەگەڵ بارسا لە 123 یاری 29 گۆڵ و 8 ئەسیستی کردووە، کە وەرزی 2023/2024 بە خواستن یاریی بۆ یانەی برایتنی ئینگلیزی دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button