هۆشداری سوارێز؛ هه‌ڵه به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان باجی قورسه!
ئێنریكی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی وه‌رزشی من هه‌بووه

یاریگا –
لویس سوارێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی ستایشی راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی لویس ئێنركی ده‌كات.
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی داهاتوو له قۆناخی 16ـی جامی جیهانی یانه‌كان هه‌ردوو یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ئه‌مه‌ریكی و پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی بكه‌ن.
پێشتر لویس ئێنریكی له یانه‌ی بارسیڵۆنا راهێنه‌ری لویس سوارێز و لیونێڵ مێسی و بۆسكێتس و خۆردی ئالبا بوو ئێستا هه‌ر چوار یاریزان یاریی بۆ یانه‌ی ئینته‌ر مه‌یامی ده‌كه‌ن.
سوارێز دوای یه‌كسانبوونیان له به‌رامبه‌ر پالێمراسی به‌رازیلی گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان بكه‌ین، باجێكی قورس ده‌ده‌ین، له‌م جۆره پاڵه‌وانه‌تیانه هەمیشە پاڵێوراوێک هەیە بۆ بردنەوەی نازناوه‌كه، ئەوە راستییە، ڕووبەڕووی پاڵەوانی ئەوروپا دەبینەوە و دەبێت هەوڵبدەین ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزینه‌وه.
گوتیشی، لویس ئێنریكی یاریزانه‌كان ده‌ناسێت و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئێمه هه‌بووه، پێشتر گیانێكی ركابه‌ری له ناخم هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و وایكرد زیاتر ركابه‌ری بكه‌م.
ئینته‌ر مه‌یامی به دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ پالێمراس پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرت و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناخی شازده پاریس سانجێرمانیش به كۆكردنه‌وه‌ی 6 خاڵ به‌یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م خۆی گه‌یانده قۆناخی چاره‌گی كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان.