بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ نێیمار ناگەڕێتەوە یانەکانی ئەوروپا و چارەنووسی خۆی یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

نێیمار لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەڕازیلی نزیکبووەتەوە و بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە یانەکانی ئەوروپا.

تۆڕی وەرزشی UOLـی بەڕازیلی ئاشکرایکردووە، نێیمار داسیلڤا لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆسی بەڕازیلی نزیکبووەتەوە، تەنیا چەند وردەکارییەکی کەم ماون بۆ ئەوەی یانە بەڕازیلییەکە بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە رابگەیەنێت.

میدیا بەڕازیلییەکە رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوو باوکی نێیمار لەگەڵ سانتۆس کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستە نوێیەکە دەکەن، کە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە نزیکە بەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆ تاوەکو دیسەمبەری 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ سانتۆس درێژ بکاتەوە.

ئەگەر ئەمڕۆ باوکی نێیمار و سانتۆس لەسەر وردەکارییەکان رێکبکەون، چاوەڕێ دەکرێت رۆژی پێنجشەممە سانتۆس بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی نێیمار رابگەیەنێت، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە بە گرێبەستێکی نوێوە رۆژی هەینی لەگەڵ یانەکەی دەست بە راهێنان دەکاتەوە.

نێیمار (33 ساڵان) سەرەتای ئەمساڵ لە هیلالی سعوودییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی سانتۆسەوە کرد، لەم وەرزە لەگەڵ یانە بەڕازیلییەکە لە 14 یاری 3 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای نیمۆ 12 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button