چاوەڕواننەکراو؛ سەرۆکی یانەی هیلال لە ئەمریکا لەگەڵ مێسی کۆدەبێتەوە

یاریگا –
سەرۆکی یانەی هیلال لە ئەمریکا لەگەڵ مێسی کۆدەبێتەوە و دەیەوێت لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە بۆ سعوودیە گفتوگۆی لەگەڵ بکات.
رۆژنامەی مەیدانی ریازی سعوودی ئاشکرایکردووە، فەهد بن نافڵ سەۆرکی یانەی هیلال بەنیازە لە ئەمریکا لەگەڵ لیۆنێل مێسی کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی لەبارەی پەیوەندیکردنی هێرشبەرەکەی ئینتەر مەیامی بە ریزەکانی یانەکەی گفتوگۆی لەگەڵ بکات.
#عاجل ..
تداولت أنباء مقربة من نادي #الهلال احتمالية ترتيب لقاء بين رئيس النادي #فهد_بن_نافل مع وكيل أعمال #ميسي والده أثناء تواجدهما حاليا في الولايات المتحدة الأمريكية .#الميدان #صفقات_الهلال #دوري_روشن #كأس_العالم_للأندية pic.twitter.com/KGOyC3dp4a— الميدان الرياضي (@MidanAlYaum) June 24, 2025
یانەی هیلالی سعوودی کە پێشتر چەند جارێک هەوڵی گواستنەوەی مێسی داوە، دەیەوێت لەم هاوینە لە ئینتەر مەیامی بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئێستا یانەی هیلال و ئینتەر مەیامی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان لە ئەمریکان.
ساڵی رابردوو فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بۆیەکەمجار چەند نهێنییەکی لەبارەی لیۆنێل مێسی ئاشکرا کرد و گوتی:’مێسی بەهیچ شێوەیەک لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی هیلالی سعوودی نزیک نەبوو، بەڵکو یەکێک لە بژاردەکانی بوو’.
رۆمانۆ گوتیشی :’پارە هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی هیلالی سعوودی نەبوو، بەڵکو بەهۆی خێزانەکەی و بەهێزی پەیوەندییەکەی لەگەڵ داڤید بێکهام بڕیاریدا ئینتەر مەیامی هەڵبژێرێت، پێنج ساڵ بوو مێسی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە لە گفتوگۆدابوو، دەمێک بوو لیۆ لە گفتوگۆدابوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە بکات’.
مێسی هاوینی 2023 لە پاریس سانجێرمانەوە روویکردە ریزەکانی ئینتەر مەیامی و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای لیۆ 18 ملیۆن یۆرۆیە.