
یاریگا –
یانه‌ی هیلالی سعودی له‌گه‌ڵ ڤیكتۆر ئۆسیمینی نایجبری گه‌یشۆته رێكه‌وتن و به‌م زووانه گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.
رۆژنامەنووس نیکۆلاس شیرا وردەکارییەکانی گرێبه‌سته‌كه‌ی ڤیکتۆر ئۆسیمینی، یاریزانی ناپۆلی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلال ئاشکرا دەکات، کە ڕازی بووە پەیوەندی بە یانە سعودیهكهوە بکات.
رۆژنامەنووسی به‌ناوبانگ نیکۆلاس شیرا لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس رایگه‌یاندووه، ڤیکتۆر ئۆسیمین رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر گواستنەوەی بۆ هیلال، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌كی درێژ له دانوستان له نێوان هه‌ردوولا دواجار له‌سه‌ر مه‌رجه كه‌سییه‌كان گه‌یشتنه رێكه‌وتن و به‌ته‌واوی رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌م رۆژنامه نووسه ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ڤیکتۆر ئۆسیمین 35 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه له یانه‌ی هیلال وه‌رده‌گرێت و گرێبەستەکەشی تاكو ساڵی 2029 دەبێت.
هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی رابردوو بەرپرسانی یانەی هیلال گرێبەستی تیۆ هێرناندێزی یاریزانی یانەی میلانیشان کۆتایی پێهێنا، دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا لەسەر هەموو وردەکارییە دارایی و گرێبەستەکان گەیشتنە ڕێککەوتن.