ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ هێرناندێز یانەی داهاتووی هەڵبژارد

لە دوای مۆندیالی یانەکان پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

تیۆ هێرناندێز بڕیاریداوە لەم هاوینەدا پەیوەندی بە هیلالی سعوودییەوە بکات.

هەرچەندە بەر لە دەستپێکردنی مۆندیالی یانەکان، هیلال هەوڵی گواستنەوەی هێرناندێزیدا، بەڵام لە گواستنەوەی سەرکەوتوو نەبوو.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، هیلال ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی هێرناندێز کردووە و مووچەی ساڵانەی بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بەرزکردووەتەوە، دوو ملیۆن یۆرۆ بەراورد بە ئۆفەری پێشوو زیاترە.

نوێنەرانی هێرناندێز لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هیلال خەریکی تەواوکردنی پڕۆسەی گواستنەوەکەن.

بەرگریکاری نێودەوڵەتی فەڕەنسی حەزی مانەوەی لە ئەوروپا هەبوو، بەڵام ئێستا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە میلان ماوە، رۆسۆنێری دەیەوێت لەم هاوینەدا دەستبەرداری ببێت، تاوەکو بە ناچاری لە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی دەستبەرداری نەبێت.

ئاتلێتیکۆ مەدرید هەوڵی جیدی بۆ گواستنەوەی تیۆدا، بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە، ئاتلێتیکۆ لە کێبڕکێیەکان کشایەوە.

هێرناندێز شەش ساڵ دوای جێهێشتنی ریال مەدرید، کاروانەکەی لە میلان کۆتایی پێدەهێێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری نوێی میلان ناوی هێرناندێزی لە پلانەکانی وەرزی داهاتوو دانەناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button