فەرمی؛ لیڤەرپوول چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی راگەیاند
رێدز بەفەرمی گرێبەستی میلۆس کێرکێزی راگەیاند

یاریگا –
لیڤەرپوول بەفەرمی گواستنەوەی میلۆس کێرکێز بەرگریکاری هەنگاری بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم هاوینەی رێدز.
یانەی لیڤەرپوول ـی ئینگلیزی بەفەرمی گرێبەستی میلۆس کێرکێزی راگەیاند، کە دەبێتە چوارم گرێبەستی ئەم هاوینەی یانەکە و بەرامبەر 40 ملیۆن پاوەند بۆ ماوەی پێنج ساڵ درێسی سوورپۆشەکان دەپۆشێت، کە لە هاوینی 2023 بەبڕی 15.5 ملیۆن پاوەند لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە چووە بۆرنمس، لەو ساتەوە 67 یاریی بۆ بۆرنمس کرد.
We have completed the signing of Milos Kerkez from AFC Bournemouth 🔴
— Liverpool FC (@LFC) June 26, 2025
میلۆس کێرکێز، بەرگریکاری بۆرنمس لە بێلگرادی پایتەختی سڕبیا گەشتی لیڤەرپوول کرد، رۆژی سێشەممە لە سەنتەری مەشقەکانی لیڤەرپوول، پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند و ئەمڕۆ پێنجشەممە گرێبەستەکەی راگەیاندرا
یاریزانی تەمەن 21 ساڵان دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم مێرکاتۆیەی لیڤەرپوول، دوای تەواوکردنی گواستنەوەی هەریەکە لە جێرێمی فریمپۆنگ، پوشکاش ئاکادێمیا و فلۆریان ڤیرتز.
کێرکێز وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری لە هەر 38 یاریی وەرزی رابردووی بۆرنمسی لە پرێمەرلیگدا کرد، شەش گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبوو، لە ساڵی 2022 یەکەم یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی هەنگاریا کرد، ئێستا خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە.
بۆ شوێنگرتنەوەی کێرکێز، بۆرنمس گرێبەستی لەگەڵ ئادریێن تروفێرت، بەرگریکاری باڵی چەپی رێن واژۆکرد، هەروەها خولیۆ سۆلێری ئەرجەنتینیشی گواستووەتەوە.