🎥: مێسی دیارییەک پێشکەشی ئەستێرەیەکی پێشووی بەڕازیل دەکات

یاریگا –
لیونێل مێسی، ئەستێرە و هێرشبەری ئینتەر مەیامی، لە دوای یارییەکەی دوێنێ شەو چاوی بە ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل، ژالمینا کەوت.
ئەمە یەکێک بوو لە وێنە یادگارییەکانی یارییەکە دوای ئەوەی ئینتەر مەیامی لەگەڵ پاڵمێراس یەکسان بوو، کە لیۆنێل مێسی تا رادەیەک بە بێتاقەتی یاریگای بەجێهێشت. تیپەکەی ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد بەڵام لە خولەکەکانی کۆتاییدا گۆڵی یەکسانیان لێ تۆمار کرا و لە کۆتاییدا بە ئەنجامی 2-2 یەکسان بوون.
One of the most beautiful things about Messi is how he recognizes and respects football legends. Tonight it was Brazil’s Djalminha. Although Messi is the biggest star of all time, he respects history of the game.
pic.twitter.com/RerfrPXl2v— AQ FCB (@AhsanQ_) June 24, 2025
لە کاتێکدا مێسی بەرەو ژووری جلگۆڕین دەڕۆیشت، ژالمینیا چاوەڕێی ئەوە بوو کە باوەشێک بە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەدا بکات. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکەش لەکاتی تێپەڕبوونیدا کە چاوی پێی کەوت وەکوو رێزێک وەستا و لە باوەشی گرت و دوای گفتوگۆیەکی کورت، مێسی درێسەکەی پێشکەشی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرد.