ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی یانەکان

زیکۆ گاڵتە بە یانە ئەوروپییەکان ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

زیکۆی ئەفسانەی بەڕازیلی رەخنەی توندی لە یاریزانان و راهێنەرە ئەوروپییەکان گرت سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمریکا و هەستکردن بە ماندوێتی له‌ جامی جیهانی یانه‌كان.

یەکێک لە یاریزانە بەناوبانگەکانی سەدەی رابردوو پێی وایە یانە ئەوروپییەکان زیادەڕەوی ده‌كه‌ن، له‌ گله‌یی كردن له‌ جامی جیهانی یانه‌كان و  ئاماژە بەوە دەکات کە فلامینگۆ کوالیتی تۆپی پێی بەڕازیلی و توانای سەرکەوتنی به‌ سه‌رجه‌م یانه‌كانی ئه‌وروپا نیشانداوه‌.

زیکۆ لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی گلۆبۆی بەڕازیلی گوتی،

تۆپی پێی ئەوروپی زیادەڕەوی تێدا دەکرێت، دەبێت کۆتایی بەم کارە بهێنین، کاتێک شتەکان بە باشی بەڕێوەناچن، ئەوان بەرپرسیارێتی هه‌ڵناگرن و بیانوو دەهێنێتەوە نازانن لە کاتی سەختیدا چۆن یاریی بکەن.


ئەفسانەی فلامینگۆ پێی وایه‌ ئەوان بیانوو دەهێننەوە،

کاتێک دۆخەکە جیاوازە و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نیه‌، ئێمە لە هەمان بارودۆخدا یاریمان کرد و کەس گلەیی و بیانووی نه‌گرت کاتێک ده‌دۆڕاین به‌رپرسیاره‌تیمان هه‌ڵده‌گرت بیانومان نه‌بوو.

راهێنەری پێشووی هه‌ڵبژاده‌ی عێراق بیانووه‌كان یانه‌كانی ئه‌وروپا به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی ده‌بینێت،

ئه‌وان ره‌خنه‌ و گله‌ییی بێ بنه‌مایان هه‌یه‌، ناكرێت تۆ شكست بهێنیت كۆمه‌لێك بیانوو ریزبكه‌یت ده‌بێت دان به‌شكست دابنێیت و به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵبگریت.

له‌ كۆتاییدا گوتی،

ئێمه‌ قسه‌ له‌سه‌ر تیپه‌ گه‌وره‌كانی به‌رازیل ده‌كه‌ین كه‌ هه‌ڵبژاردنی راسته‌قینه‌ن، چه‌ند یاریزانی ئیسپانی له‌ ریال مه‌درید یاریی ده‌كه‌ن؟ چه‌ند یاریزانی ئینگلیزی له‌ مان سیتی یاریی ده‌كه‌ن و به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌ند یاریزانی ئه‌ڵمانی له‌ بایرن میونشن یاریی ده‌كه‌ن فلامینگۆش له‌ جامی جیهانی یانه‌كان هه‌مان دۆخی ئه‌وانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و ركابه‌رییه‌كی راسته‌قینه‌ ده‌كات و سه‌رده‌كه‌وێت

بابەتی زیاتر

Back to top button