ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترینمۆندیالی یانەکان

سیمیۆنی: پاریس سانجێرمان لە پشت دەرچوونمانە لە جامی جیهانی یانەکان

Yariga App

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دڵته‌نگی خۆی لە دەرچوونی تیپەکەی لە جامی جیهانی یانەکان ده‌ربڕی، هاوکات شانازی خۆی بە ئاستی یاریزانەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەربڕی.

ئاتلێتیکۆ بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی بەدەستهێنا و لە دوای پاریس سانجێرمان و بۆتافۆگۆ بوو کە پلەی یەکەم و دووەمیان بەدەستهێنا و تیپه‌ مه‌دردیده‌كه‌ ماڵئاوایی كرد.

سیمیۆنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،

ئێمە بە هەستکردن بە نائومێدی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ بەجێدەهێڵین، چونکە نەمانتوانی سەرکەوین بۆ قۆناخی داهاتوو، بەدەستهێنانی شەش خاڵ لە کۆمەڵەکەدا خراپ نەبوو.


راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە دۆرانیان به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان به‌هۆكاری ده‌رچوونیان ده‌زانێت.

دۆڕاندنەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان ئازاری ئێمەی دا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه‌ دورست كردوو هۆكاربوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌ك دووربخرێینه‌وه‌.


سەبارەت بە پێنەدانی لێدانی سزا بە جولیان ئەلڤارێز بەرامبەر بۆتافۆگۆ، سیمیۆنی گوتی،

باسی ئەم بابەتە ناکەم، پیرۆزبایی لە تیپی بەرامبەر دەکەم کە هەموو توانای خۆیان بەخشی، بەرگری لەوە دەکرد کە دەبوو بەرگری لێبکرێت، کاتێک بەرگرییەکی باش دەکەیت و هێرشێکی باش دەکەیت، ئەوا چانسی بردنەوەت زیاترە.

راهێنەری ئاتلێتیکۆ لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی، شانازی بە کاری یاریزانەکانەوە دەکەم، ئێمە هەموو هەوڵێکمان دا لە سێ یاری دوو بردنەوەمان بەدەستهێنا. بەڵام بەداخەوە زوو ماڵئاواییمان لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button