هێندێرسن لەلایەن دوو یانەی گەورە داواکراوە
لەوانەیە بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ

یاریگا –
نۆتینگهام فۆڕێست و ئۆڵێمپیک مارسیلیا لە نزیکەوە چاودێری جۆردان هێندێرسن دەکەن.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، هێندرسن بووەتە ئامانجی نۆتینگهام بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی بۆ گەڕاندنەوەی کاپتنی پێشووی لیڤەرپوول بۆ پرێمەرلیگ نەنراوە.
لە وەرزی رابردوودا، هێندێرسن بەشداری لە 45 یاریی ئەیاکسی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کرد، بەڵام نەیتوانی ببێتە پاڵەوانی خولەکە.
رۆژنامەکە جەختیکردووەتەوە، بەگوێرەی گرێبەستی نێوان هێندرسن و ئەیاکس، یاریزانە ئینگلیزییەکە دەتوانێت تاکلایەنانە گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
تاوەکو ئێستا هێندێرسن لەلایەن تۆماس توخێل، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکرێت و رۆڵێکی گەورەی لە سەرکردایەتیکردنی پێکهاتەکە هەیە.
هێندێرسن بەرهەمی ئەکادیمیای سەندرلاندە، لە هاوینی ساڵی 2011 پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و لە ساڵی 2023 هاوشێوەی چەند ئەستێرەیەکی دیکە، رووی لە خولی سعوودی کرد و بووە یاریزانی ئیتیفاق. دوای بەسەربردنی وەرزێک لەگەڵ یانە سعوودییەکە، پەیوەندی بە ئەیاکس کرد.