ئه‌مریکاجیهانسعوودیەگرنگترین

مێسی كێشه‌ و ململانێ له‌نێوان هیلال و ئه‌هلی دروست ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی، ئەستێرەی یانەی ئینتەر مه‌یامی، ناکۆکی له‌نێوان هاندەرانی یانەکانی هیلال و ئەهلی سعودی دروستکرد، به‌تایبه‌ت باس له‌ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ به‌ خولی سعودی ده‌كرێت.

هەرچەندە مێسی لە سەرکردایەتیکردنی ئینتەر مه‌یامی لە مۆندیالی یانەکانی بەردەوامە ، بەڵام داهاتووی لەگەڵ یانەکەدا گومانی لەسەرە، بەتایبەت دوای لێدوانەکانی ئەم دواییەی کە رەتیکردەوە گەیشتبێتە هیچ رێککەوتنێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئه‌مه‌ش ده‌نگۆی زۆری به‌دوای خۆیداهێنا.

لە پێشهاتێکی نوێدا، خالد زەهرانی کەسایەتی میدیایی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس ئاشکرای کرد کە خۆرخی میسی باوکی ئەو یاریزانە بە پشتبەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی تیمی دانوستانکار رەزامەندی خۆی بۆ گواستنەوەی خولی سعودی دەربڕیوە.


زەهرانی ئه‌وه‌شی باسكردووه‌، کە مێسی ده‌یه‌وێت له‌ خولی سعودی یاریی بكات، بەڵام مەرجی ئەوەی داناوه‌ جگە لە لایەنە وەرزشییەکان ئەو ئۆفەرە لەگەڵ خێزانەکەی و خواستەكانی بگونجێت و هه‌ردوو یانە سعودیەکەش ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی سەرجەم مەرجەکانی یاریزانەکە ده‌ربریوه‌.

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه‌ی باس له‌ گواستنه‌وه‌ی مێسی ده‌كه‌ن بۆ خولی سعودی لەسەر پلاتفۆرمی “X” ململانێیه‌كی بەرفراوان لە نێوان هاندەرانی هیلال و ئەهلی سەریهەڵداوه‌، لەکاتێکدا لایەنگرانی هیلال هاشتاگێکیان بەناونیشانی #ميسي_للهلال_يالصندوق2 واته‌ مێسی بۆ هیلال ده‌ستپێكردووه‌.


هاندەرانی هیلال لەڕێگەی ئەم هاشتاگەوە ئه‌و په‌یامه‌یان به‌ یانه‌كانی دیكه‌داوه‌ كه‌ یانەکەیان یەکەم یانه‌ بووە لەگەڵ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە دانوستانیان کردووە و به‌ جدی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

لەبەرامبەردا هاندەرانی ئەهلیش هاشتاگی #ميسي_للأهلي_فقط_ احسموها  واته‌ مێسی ته‌نها بۆ هیلال  مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن، سۆشیاڵ میدیای ته‌نیوه‌، هه‌ردوو یانه‌ به‌ دروشمی جیاواز داوای مێسی ده‌كه‌ن.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن مێسی و ئینتەر مه‌یامی سەبارەت بە داهاتووی ئەو یاریزانە بڵاونەکراوەتەوە، به‌ڵام هانده‌رانی ئه‌و دوو یانه‌یه‌ له‌ پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیاڵ میدیا ركابه‌رییه‌كی توند ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت یانه‌كانیان گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ ئه‌رجه‌نتینه‌كه‌ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button