ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی لالیگا دەگوازێتەوە

رۆژنامەی موندۆ دوا زانیاری بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو دوا بڕیاری لەبارەی داهاتووی خۆیدا.

رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ویڵیامس بە تەواوی کەسە نزیکەکانی خۆی راگەیاندووە، دەیەوێت یاریی بۆ بارسێلۆنا بکات و نایەوێت سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارەببێتەوە.

ویڵیامس گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ئیتر کاتی هەنگاوێکی نوێیە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە، رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان بارسێلۆنا و ویڵیامس بۆ گرێبەستێکی شەش ساڵە هەیە. نیکۆ دەیەوێت ببێتە بەشێک لە پڕۆژەی هانزی فلیک و لەگەڵ هاوڕێیەکانی خۆی یاریی بکات.

سەرەڕای ئەوەی نیکۆ دەیەوێت لە بارسا یاریی بکات، بەڵام بایرن میونشن دەستبەرداری هیوای گواستنەوەی یاریزانە ئیسپانییەکە نەبووە و دەیەوێت سوود لە باڵایی لایەنی ئابووری لە بەرامبەر بارسێلۆنا وەربگرێت.

ئاتلێتیک بیلباو ئۆفەرێکی گەورەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نیکۆ پێشکەشکردووە و تاوەکو ئێستا وەکو ئەستێرەی یەکەم مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن. بەمدوواییە بیلباو رەخنەی توندی لە بارسێلۆنا گرت و نیکۆی بە بەشێکی گرنگی پڕۆژەکەی دانا.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار روونیکردووەتەوە، لە ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا، یاریزانانی وەکو لامین یامال، بالدێ، پێدری، فێران و ئۆلمۆ پێیان وایە ویڵیامس بۆ وەرزی داهاتوو لە بارسا یاریی دەکات.

گرێبەستی نیکۆ لە هاوینی ساڵی 2027 لە یانەکەی هەرێمی باسک بەسەردەچێت. لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 45 یاریی؛ 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button