ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فۆڕێست دوو یاریزانی یوڤێنتوس دەگوازێتەوە

دوای مۆندیالی یانەکان پڕۆسەکە تەواو دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

نۆتینگهام فۆڕێست ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتووی دەستپێکردووە و لە گواستنەوەی دوو یاریزان نزیکە.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، نۆتینگهام لەگەڵ یوڤێنتوس لەبارەی گواستنەوەی تیم ویا و ساموێڵ ئێمبانگولا رێککەوتووە. بەگوێرەی تۆڕە ئەمریکییەکە، هەردوو یاریزانەکە بەبڕی 22 ملیۆن یۆرۆ دەبنە سەربازی نوێی نونو ئێشپریتۆ سانتۆ.

هەرچەندە نۆتینگهام لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ هەردوو یاریزانەکە رێکنەکەوتوە، چونکە دوو یاریزانەکە لەگەڵ یوڤێنتوس بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا دەکەن و تاوەکو تەواوبوونی ئەرکی یانەکە لەو پاڵەوانیەتییە، هیچ بەرەوپێشچوونێکی نوێ نابێت.

ویا، لە کۆی 78 یاریی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان، حەفت گۆڵ و شەش ئەسیستی لەگەڵ یوڤێنتوس هەبووە. یاریزانە ئەمریکییەکە لە هاوینی ساڵی 2023 لە لیلی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد.

یاریزانە ئەمریکییەکە لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵ فۆڕێست بەشداری کۆنفڕانسلیک دەکات، کە یەکەمجارە لە 29 ساڵی رابردوودا، نۆتینگهام بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپیدا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button