دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە و یوڤێنتوس ئامانجی سەرەكی دیاریدەكات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ هێرشبەرێكی پاریس سانجێرمان دەكاتە ئامانج، تۆتنهام ئەستێرەیەكی پرێمەرلیگی دەوێت و كۆناتێ یانەكەی جێدەهێڵێت.
ئارسیناڵ چووە ریزی ئەو یانانەی كە ئارەزووی گواستنەوەی برادلی باركۆلا ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان دەكەن – لیكیپ.
تۆتنهام هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئێبێرێچی ئیزێ دەستپێدەكات، دوای ئەوەی لە كێبڕكێی گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد شكستیهێنا – تۆک سپۆرت.
مانچێستەر یونایتد ئۆفەرەكەی بۆ گواستنەوەی براین ئێمبوێمۆ باشتر كردووە و ئامادەیە 60 ملیۆن پاوەند لە پێناو بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەكە پێشكەشی برێنتفۆرد بكات – تۆک سپۆرت.
ئیبراهیما كۆناتێ بەرگریكاری فەڕەنسی یانەی لیڤەرپوول كە وەرزی داهاتوو گرێبەستەكەی بەسەردەچێت، پێشنیارێكی یانەكەی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رەتكردەوە – گاردیان.
نیوكاسڵ لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بێرنلی بۆ گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد گۆڵپارێزی ئینگلیزی بەردەوامە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
بیۆن گیتێنز یاریزانی بۆڕووسیا دۆرتموند هێشتا وەک ئامانجی بایرن میونشن سەیردەكرێت، هەرچەندە یاریزانەكە لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێككەوتنی زارەكی – سكای ئەڵمانیا.
یوڤێنتوس دەیەوێت هەردوو یاریزان دوسان ڤلاهۆڤیچ و دۆگلاس لویز بخاتە نێو گرێبەستی گواستنەوەی جەیدن سانچۆ – گازێتا دێلۆ سپۆرت.
بارسێلۆنا نزیكە لەوەی بە بەهای 2 ملیۆن پاوەند روونی بەرداخچی یاریزانی سویدی یانەی كۆپێنهاگن بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – سكای سپۆرتس.
مۆناكۆ تاوەكو ئێستا نەگەیشتووەتە رێككەوتنی تەواوەتی لەگەڵ پۆل پۆگبا – سكای سپۆرتس.
میلۆس كێركێز ئەمڕۆ پشكنینە پزیشكیەكان وەک یاریزانی نوێی لیڤەرپوول تەواو دەكات – ئاتلێتیک.
ریال مەدرید بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی رۆدریگۆ داوای 77 ملیۆن پاوەند دەكات – كادێنا سێر.
نۆتینگهام بە بەهای 19 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی تیمۆسی ویا لەگەڵ یوڤێنتوس گەیشتە رێككەوتن – ESPN.