بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئینتەر گواستنەوەی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلان گواستنەوەیەکی هەمیشەیی ئەنجامدا و بەفەرمی لە پێگەکانی خۆیەوە بڵاویکردەوە.

ئینتەر لە پلاتفۆڕمەکانی تایبەت بە یانەکەی رایگەیاند کە گرێبەستی نیکۆلا زالێڤسکی کرد بە هەمیشەیی دوای ئەوەی ززستانی رابردوو بەخواستن لە یانەی رۆما نێردرایە ریزەکانی نیرازوری، بەڵام مەرجی کڕینەوەی لەگەڵدا جێگیرکرابوو کە بڕەکەی 6.5 ملیۆن یۆرۆ بوو.

زالێڤسکی تەمەنی 23 ساڵە و ئەو تایبەتمەندییەی تێدایە چ وەک بەرگریکاری چەپ یاخود باڵی چەپ یاریی بکات. لەو ماوەیەی بەخواستن لەگەڵ ئینتەر بوو لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 34 یاریی ئەنجامدا، خاوەنی گۆڵێک و سێ ئەسێستە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ رۆمانۆ، گواستنەوەی نیکۆلا لە یانەکەی پایتەختەوە بۆ ئینتەر 6 ملیۆن یۆرۆ بووە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button