بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی ئۆفەری خۆی پێشکەشی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ کرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هەنگاوەکانی بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ کردە کرداریی و ئۆفەری پێشکەشکرد.

مان یو دەیەوێ بۆ وەرزی داهاتوو خۆی لە کێبڕکێکاندا ببینێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بە راهێنەرایەتی روبن ئامۆریم پرۆژەیەکیان بۆ رێکخستنەوەی تیمەکە هەیە بەتایبەت هێڵی پێشەوە. دیارترین ئامانجەکانیشی بۆ ئەو پێگەیە هەریەکە لە ڤیکتۆر یۆكێرێشی گۆڵکاری سپۆرتینگ و براین ئێمبوێمۆی ئەستێرەی باڵی راستی برێنتفۆرد بووە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە روبن ئامۆریم بڵاویکردووەتەوە، مان یونایتد ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش کردووە بۆ گواستنەوەی ئێمبوێمۆ.

رۆمانۆ ئاشکرایکردووە کۆتایی هەفتە مانچێستەر یونایتد ئۆفەرەکەی پێشکەشکردووە و بڕەکەشی 60 ملیۆن پاوەند بووە، گفتوگۆیەکانی نێوان هەردوو یانە بەردەوامییان هەیە.

سەبارەت بە ویستی خودی ئێمبوێمۆ، رۆمانۆ نووسیویەتی کە یاریزانە کامێرۆنیەکە خواستی لەپێشینەی هەر پەیوەندیکردنە بە شەیتانە سوورەکانەوە.

ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی نایاب پیشاندا کە توانی 42  یاریی یانەکەیدا 20 گۆڵ و 9 ئەسێست بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button