تەواو؛ ئەستێرەیەک پەیوەندی بە هیلالەوە دەكات

یاریگا –
یانەی هیلالی سعوودی لە گواستنەوەی ئەستێرەكان بەردەوامە و ئەمجارە تیۆ هێرناندێز ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی دەگوازێتەوە.
تیۆ هێرناندێز لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی ریال مەدریدەوە بە بەهای 22.8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2026 بەسەردەچێت.
لە ماوەی رابردوودا هیلال سیمۆنی ئینزاگی ئیتاڵی وەک راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.
Tutti i dettaglihttps://t.co/y4akzXeIdt
— Gianluca Di Marzio (@DiMarzio) June 23, 2025
بە گوێرەی زانیارییەكانی دی مارزیۆ، تیۆ هێرناندێز رەزامەندی دەربڕیوە پەیوەندی بە هیلالەوە بكات و بەڵێی بۆ یانە سعوودییەكە كردووە.
رێككەوتنی زارەكی لە نێوان تیۆ هێرناندێز و هیلالدا كراوە و چاوەڕواندەكرێت بە 25 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەكە پەیوەندی بە یانە سعوودیەكەوە بكات.
بە گوێرەی سەرچاوەكان ئەستێرە فەڕەنسیەكە 20 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە لەگەڵ هیلال وەردەگرێت.
تیۆ وەرزی رابردوو لەگەڵ میلان 49 یارییكرد و توانی پێنج گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.