ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید نرخی رۆدریگۆ دیاریدەكات

Yariga App

یاریگا

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نرخی رۆدریگۆ ئەستێرەی بەڕازیلی دیاریدەكات.

رۆدریگۆ لە هاوینی 2019 لە ریزەكانی سانتۆسەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و گرێبەستەكەی لە 2028 بەسەردەچێت.

لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە چەند یانەیەک لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی رۆدریگۆ بگوازنەوە، کە ئارسیناڵی ئینگلیزی دیارترین یانەیە دەیەوێت لەم هاوینە بیگوازێتەوە لەندەن.


بە گوێرەی زانیارییەكانی كادێنا سێر، ریال مەدرید نرخی رۆدریگۆ بە 90 ملیۆن یۆرۆ دیاریدەكات و هەریانەیەک دەیەوێت بیگوازێتەوە دەبێت ئەو بڕە پارەیە خەرجبكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، چابی ئاڵۆنسۆ دەیەوێت بەو پارەیە ناوەڕاستكارێک بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

رۆدریگۆ وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 51 یاریی کردووە، بەڵام لە 30 یاریی لە یاریگا هاتووەتە دەرەوە و لە 12 یارییش وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کردووە، 14 گۆڵیكدووە و 11 گۆڵیشی درووستكردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button