ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەستێرەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ دەچێتە ناپۆلی

Yariga App

یاریگا –

داروین نونێز لەبارەی داهاتووی خۆی بڕیاری دا و رەزامەندیی دەربڕیوە بچێتە ریزەکانی ناپۆلی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، داروین نونێز رووناکی سەوزی هەڵکردووە بۆ ئەوەی بچێتە ریزەکانی ناپۆلی ئیتاڵی، هێرشبەرەکەی لیڤەرپوول دوای ئەوەی پڕۆژەی داهاتووی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ روونکراوەتەوە، گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی بچێتە ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکە.

دوای رازی بوونی نونێز، ئێستا دەبێت لیڤەرپوول و ناپۆلی لەبارەی هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە رێکبکەون، کە ئێستا نرخی هێرشبەرە 25 ساڵانەکە لە بۆرسەی یاریزانان 45 ملیۆن یۆرۆیە و هاوینی 2022 بەرامبەر 85 ملیۆن یۆرۆ لە بێنفیکاوە پەیوەندی بە ریزەکانی رێدزەوە کرد.

داروین نونێز دەیەوێت بچێتە پاڵ کێڤن دێ برۆین، کە ئەویش ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد لە مانچێستەر سیتییەوە روویکردە ریزەکانی ناپۆلی و وەرزی داهاتوو لە پاڵەوانی سێریا ئەی یاریی دەکات.

لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، نەسڕ ئۆفەرێکی بەبڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نونێز پێشکەشکرد، بەڵام هەرزوو لیڤەرپوول ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و نونێز دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت کە وەرزی رابردوو لە 47 یاری 7 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button