ئەم هەفتەیە بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێ دەکاتەوە
دی یۆنگ لە بارسێلۆنا بەردەوام دەبێت

یاریگا –
ئەم هەفتەیە بارسێلۆنا گرێبەستی فڕێنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەکەی نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ـی کەتەلۆنی لەسەر زاری جیرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا ئەم هەفتەیە گرێبەستی فڕێنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی نوێدەکاتەوە، کە دەمێکە هەردوولا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان لەگفتوگۆدان.
⏩✍️ El Barça acelera para cerrar la renovación de De Jong esta semanahttps://t.co/xvLqmAvdbi
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 23, 2025
رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، بەگوێرەی گرێبەستە نوێیەکەی دی یۆنگ یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی بارسێلۆنا بۆ تۆمارکردنی یاریزانە نوێیەکانی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ یاسای دارایی خاوێنی لالیگا نەبێت، کە هاوینی 2026 دی یۆنگ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دەهات.
هانزی فیلک پێداگیری لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ دەکات، کە یەکێکە لە کۆلەکەکانی پێکهاتەکەی راهێنەرە ئەڵمانییەکە و وەرزی رابردوو بەشداریی 46 یاریی یانەکەی کرد و دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی کرد.
ناوەڕاستکارە 28 ساڵانەکەی بارسێلۆنا ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 45 ملیۆن یۆرۆیە و هاوینی 2019 لە ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندییەوە بەرامبەر 86 ملیۆن یۆرۆ لە بارساوە پەیوەندی بە ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە کرد، کە 259 یاری بە درێسی بارسا کردووە و 19 گۆڵ و 23 ئەسیستی کردووە.