لیڤەرپوول کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ کۆناتێ هەیە
خەریکە هەموو شتێک هەڵدەوەشێتەوە

یاریگا –
تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئیبراهیما کۆناتێ لە لیڤەرپوول یەکلایی نەکراوەتەوە و گومانێکی زۆر لەسەر داهاتووی یاریزانەکە هەیە.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، کۆناتێ و لیڤەرپوول لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەست نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، بەرگریکارە فەڕەنسییەکە داوای مووچەیەک دەکات کە لیڤەرپوول رەتیدەکاتەوە بۆی دابین بکات.
تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی کۆناتێ لە لیڤەرپوول ماوە و بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، کۆناتێ ئۆفەری نوێکردنەوەی لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە.
بەهۆی سەرقاڵبوونی دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوول بە نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح و ڤیرجیڵ ڤان دایک، گفتوگۆکان لەگەڵ کۆناتێ دواکەوتن.
رۆژنامەکە نووسیویەتی؛
کۆناتێ بە هەیکەلیەتی نێو لیڤەرپوول نیگەرانە و پێی وایە ڤیرجیڵ بووەتە کەسی لە پێشینەی یانەکە. کۆناتێ داوای مووچەیەکی زیاتر دەکات و لیڤەرپوولیش تاوەکو ئێستا ئامادەنییە ئۆفەرێکی ئەپدەیتکراوی پێشکەش بکات.
لە ئەگەری شکستهێنانی گفتوگۆکان، هاوینی داهاتوو کۆناتێ بەخۆڕایی یانەکە جێدەهێڵێت.
ئاندی رۆبێرتسن بەهامن شێوەی کۆناتێ تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە، بەڵام لیڤەرپوول ئامادەیە دەستبەرداری بێت و هەموو ئاماژەکان رووەو پەیوەندیکردنی یاریزانە سکۆتلاندییەکەن بە ئاتلێتیکۆ مەدرید.
مارک گێی، بەرگریکاری کریستال پاڵاس لە رادارەکانی لیڤەرپوولدایە. گێی تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لە پاڵاس نوێنەکردووەتەوە و تەنیا 12 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماون.