ئەفسانەیەکی ریال مەدرید دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا
ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش دەکرێت..

یاریگا –
راوول گۆنزالێز، ئەفسانەی ریال مەدرید دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیای ژێر 21 ساڵان.
سانتی دێنیا، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەکە پاش بەسەربردنی 10 ساڵ لەگەڵ تیپە ئاست جیاوازەکانی ماتادۆر بڕیاریداوە ماڵاوایی بکات و پۆستی راهێنەرایەتی شەحانیەی قەتەری وەردەگرێت.
سانتی لە 2010 تاوکو 2013 سەرپەرشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای ژێر 16 ساڵانی کردووە، لە 2013 تاوکو 2018 سەرپەرشتی تیپی ژێر 17 ساڵانی کردووە، لە 2018 تاوکو 2022 راهێنەری تیپی ژێر 19 ساڵان بووە و لە 2022 تاوەکو ئێستا راهێنەری تیپی ژێر 21 ساڵانە.
لە 2016/17 نازناوی جامی یۆرۆی ژێر 17 ساڵانی بۆ ئیسپانیا بەدەستهێناوە، لە 2018/19 بووەتە پاڵەوانی جامی یۆرۆی ژێر 19 ساڵان و لە 2024 مێدالیای زێڕینی لە ئۆڵێمپیادی پاریس لەگەڵ ماتادۆر بەدەستهێنا. لەم هاوینەش کۆتایی بە گەشتە 10 ساڵانییەکەی دێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیەوێت، راوول گۆنزالێز، یاریزانی پێشووی ریال مەدرید وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ژێر 21 ساڵانی ئیسپانیا دەستنیشان بکات.
🚨 Raúl González suena como relevo de Santi Denia, que deja la sub 21 tras una era dorada
✍️ Informa: @miguelangelara 👇
https://t.co/97WYVivEhD— MARCA (@marca) June 23, 2025
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لە مانگی ئەیلوول یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی راوول دەکات تاوەکو پۆستەکە وەربگرێت.
راوول شەش ساڵ سەرپەرشتیاری تیمی دووەمی ریال مەدرید بووە و لەم هاوینە ماڵاوایی لە کاستیا کرد و دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مارکا، جیا لە ماتادۆر، چەند یانەیەکی ئەڵمانیش ئۆفەریان پێشکەش بە راهێنەرە ئیسپانییەکە کردووە و چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی دەکەن.