بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستانگرنگترین

دهۆک یاریزانێکی خولی فەڕەنسی دەگوازێتەوە ریزەکانی

Yariga App

یاریگا –

دهۆک یاریزانێکی خولی فەڕەنسی دەگوازێتەوە ریزەکانی و گرێبەست لەگەڵ ئەحمەد عەلی واژۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی دهۆک لەگەڵ ئەحمەد عەلی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی ئەو ناوەڕاستکارە کوردەی یانەی روانی فەڕەنسی بگوازێتەوە ریزەکانی، کە برای زانا عەلی ناوەڕاستکاری یانەکەی بادینانە.

ئەحمەد عەلی (29 ساڵان) کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی روانی فەڕەنسی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا هەردوولا لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن، کە ئێستا بەهای ئەو یاریزانە کوردە لە بۆرسەی یاریزانان 150 هەزار یۆرۆیە، ئەم وەرزە لەگەڵ روان لە خولی پلە سێی فەڕەنسی و جامی فەڕەنسا بەشداریی 23 یاریی کردووە و هەزار و 335 خولەک یاریی کردووە و دوو ئەسیستی کردووە.

ئەحمەد عەلی پێشتریش چەند جارێک لەگەڵ دهۆک لەگفتوگۆدابووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە پاڵەوانەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بکات، کە بە رەسەن خەڵکی دهۆکە و ساڵی 1996 لە دهۆک لەدایکبووە.

ئەحمەد عەلی پێشتر یاریی بۆ هەڵبژاردەی ژێر 18 ساڵانی فەڕەنسا کردووە و چوار یارییشی بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق کردووە، بەڵام بەمدواییانە بانگهێشتی ریزی شێرەکانی رافیدەین نەدەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button