ئەم هەفتەیە نیکۆ ویڵیامس بڕیارەکەی بە ئاتلێتیک بیلباو رادەگەیەنێت
بارگەی پێچاوەتەوە و شاری وەرزشی بیلباوی بەجێهێشتووە

یاریگا –
نیکۆ ویڵیامس بارگەی پێچاوەتەوە و بیلباوی بەجێهێشتووە، ئەم هەفتەیە بڕیاری رۆیشتنی بە یانەکەی رادەگەیەنێت.
خۆسیێ ئالڤارێز رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە بەرنامەی ئێلچێرێنجیتۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو نیکۆ ویڵیامس بارگەی خۆی لە شاری وەرزشی ئاتلێتیک بیلباو کۆکردووەتەوە و یانەکەی بەجێهێشتووە، ئەم هەفتەیە بە یانەکەی رادەگەیەنێت دەیەوێت لە یانەکە بڕوات.
✈️ “NICO WILLIAMS comunicará al ATHLETIC que se va al BARÇA esta semana”.
💰 “El año pasado acordó con el club que su cláusula podría negociarse en plazos”.
EXCLUSIVA de @10JoseAlvarez en #ChiringuitoBarcelona. pic.twitter.com/LCABmN1svx
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 23, 2025
نیکۆ ویڵیامس کە هاوینی رابردوو زۆر نزیکبوو پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات، ئەم هاوینە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دەستی بە گفتوگۆ کردووە و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی کەتەلۆنیا لەسەر بەندە کەسییەکانی لەگەڵ بارسا رێککەوتووە و تاوەکو 2031 دەبێتە یاریزانی بلاوگرانا.
دوێنێ یەکشەممە (22ـی یۆنیۆ/ححوزەیرانی 2025) بەهۆی ئەوەی دەنگۆی چوونی نیکۆ ویڵیامس بۆ بارسێلۆنا گەرمتر بوو و میدیاکان دەڵێن هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە رێککەوتووە، هاندەرانی ئاتلێتیک بیلباو وێنەیەکی نیکۆ ویڵیامس هێرشبەری یانەکەیان لەسەر یەکێک لە دیوارەکانی شارەکەیان لاداوە و لەجیاتی وێنەکەی ویڵیامس نووسیویانە :’لەمەودوا بمێنیتەوە یان بڕۆی، تۆ رێزی خۆت لەدەست دا’.
دوو هەفتە لەمەوبەر لە شاری بارسێلۆنا، دیکۆ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ فێلیکس تایتان بەڕێوەبەری کارەکانی نیکۆ ویڵیامس کۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی هەڵوێستی بارسێلۆنا لەبارەی گواستنەوەی هێرشبەرە ئیسپانییەکە بزانن، کە هاوینی رابردوو نزیکبوو نیکۆ ویڵیامس ببێتە یاریزانی بلاوگرانا.
😳 “Te vayas o te quedes, el respeto lo has perdido”.
👀 La imagen de Nico Williams, eliminada del mural que compartía junto a Iñaki y Muniain.
📹 @evelascojr https://t.co/EaTV4nTIP4 pic.twitter.com/341jVmK8HF
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) June 22, 2025
رادیۆی کەتەلۆنیا پشتڕاستیکردووەتەوە بارسێلۆنا لەگەڵ نیکۆ ویڵیامس لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و نیکۆ بە مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ تاوەکو هاوینی 2031 پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات.
رادیۆ کەتەلۆنیا موژدە بە هاندەرانی بارسێلۆنا دەدات و ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا پێویست ناکات دانوستان لەگەڵ ئاتلێتیک بیلباو بکات و راستەوخۆ بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە پێشکەش بە بیلباو دەکات.
یاریزانە 22 ساڵانەکەی بلباو تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە باسکییەکە هەیە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 70 ملیۆن یۆرۆیە، وەرزی رابردوو لەگەڵ بلباو لە 45 یاری 11 گۆڵ و 7 ئەسیستی کرد.