ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کابووسی ئانچیلۆتی لە سەردەمی ئاڵۆنسۆش بەردەوامە؛ رۆدریگۆ لە بەجێهێشتنی ریال مەدرید نزیکترە

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ لە سەردەمی ئاڵۆنسۆ خەریکە هەمان کابووسی ئانچیلۆتی دەبینێت، هێرشبەرە بەڕازیلییەکە زیاتر لە بەجێهێشتنی ریزەکانی ریال مەدرید نزیکترە، نەوەک مانەوەی.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا رایگەیاندووە، رۆدریگۆ لە یاریی بەرامبەر پاچوکا لە مۆندیالی یانەکان تەنانەت خۆیشی گەرم نەکردەوە، لەسەر کورسی یەدەک سەیری یارییەکەی دەکرد، وادیارە لە سەردەمی چابی ئاڵۆنسۆش هێرشبەرە 24 ساڵانەکە دەرفەتی پێنادرێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، لە دەستپێکی دەستبەکاربوونی بە ئاشکرا دیارە ئاڵۆنسۆ لە هێڵی ناوەڕاست پشت بە فڕانکۆ ماستانتونۆ و ئاردا گولەر دەبەستێت، ناوەڕاستکارە لاوە تورکەکە دەرفەتی هاتنەپێشەوەی زیاتری پێدراوە و راهێنەرە ئیسپانییەکە گولەری بەسەر رۆدریگۆ پەسندتر کردووە.

رۆدریگۆ (24 ساڵان) لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 90 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 51 یاریی کردووە، بەڵام لە 30 یاریی لە یاریگا هاتووەتە دەرەوە و لە 12 یارییش وەکو یاریزانی یەدەک بەشداریی کردووە.

رۆدریگۆ کە کۆتایی ئەم وەرزە گلەیی لە دەرفەتی یاریکردنی هەبوو، پێیوابوو بووەتە سێبەری کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیوس جونیۆر، لەگەڵ هاتنی ئاڵۆنسۆ بڕیاریدا چاوەڕێ بکات، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە گەرچی لە یاریی بەرامبەر هیلالی سعوودی لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی پێکرد، بەڵام لە یاریی پاچوکا تەنانەت بۆ خۆگەرمکردنەوەش بانگهێشت نەکرا.

لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە چەند یانەیەک لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی رۆدریگۆ بگوازنەوە، کە ئارسیناڵی ئینگلیزی دیارترین یانەیە دەیەوێت لەم هاوینە بیگوازێتەوە لەندەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button