
یاریگا –
مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا، دوای سێ مانگ جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی، پەیوەندییەکی خۆشەویستی نوێ دادەنێت.
تێر شتیگن کە بۆ پشووی هاوینە ئێستا کاتەکانی لە یۆنان بەسەر دەبات، بەبڵاو کردنەوەی دوو وێنە لە ستۆری پەیوەندیە نوێیەکەی ئاشکرا کرد. لە یەکێکدا دەستی لەسەر ئەژنۆی کەسێک بە جلێکی سووری گوڵ گوڵی داناوە. هەروەها دڵێکی سوور و وشەی “Junts”ی بە واتای “پێکەوە” بە زمانی کاتالۆنی لەسەر نووسیبوو. لە وێنەیەکی تردا خانمێک لە تەنیشت دەریا دانیشتووە و چاوی لە خۆرئاوابوونە.
لە دوای بەدواداچون دەرکەوت ئەم خانمە ناوی ئۆنا سێلارسە و خۆشەویستە نوێیەکەی گۆڵپارێزی بارسێلۆنایە. سێلارس هەر وەک تێرشتیگن هەفتەی رابردوو چووە یۆنان و هەمان وێنەکانی لە پۆستێکدا لە ئینستاگرام بڵاو کردەوە.
View this post on Instagram
ئۆنا سێلارس کێیە؟
لە ئینستاگرام نزیکەی 20 هەزار فۆلۆوەرسی هەیە و لە بایۆی پرۆفایلەکەی نووسیویەتی: “بەقەد ئەوەی لە ئینستاگرام دەردەکەویت دڵخۆشبە”. پێدەچێت لە بواری دەروونناسی پەروەردەیی کار بکات. لە 5ی حوزەیران، رۆژێک دوای دۆڕانی ئەڵمانیا بە ئەنجامی 2-1 لە پورتوگال لە قۆناخی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، چەند وێنەیەکی لە میونشنەوە بڵاوکردەوە، کە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا لەبەردا بوو.
تێر شتیگن لە ساڵی 2012ەوە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دانیێلا هەبووە، ئەو دوو هاوژینە لە ساڵی 2017 لە بارسێلۆنا هاوسەرگیریان کردووە و خاوەنی دوو کوڕن بە ناوەکانی بێن و تۆم. لە 6ی ئازاردا هەردووکیان رایانگەیاند کە لەیەکدی جیابوونەتەوە.