تەواو؛ لیڤەرپوول چوارەم گرێبەستی مێرکاتۆی هاوینەی یەکلاییکردەوە
ئەمشەو گرێبەستەکەی واژۆ دەکات

یاریگا –
ئەمشەو لیڤەرپوول چوارەم گرێبەستی مێرکاتۆی ئەم هاوینە تەواو دەکات.
تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، میلۆس کێرکێز، بەرگریکاری بۆرنمس لە بێلگرادی پایتەختی سڕبیا دەگاتە لیڤەرپوول و دەستبەجێ پشکنینی پزیشکی دەکات.
یاریزانی تەمەن 21 ساڵان دەبێتە چوارەم گرێبەستی ئەم مێرکاتۆیەی لیڤەرپوول، دوای تەواوکردنی گواستنەوەی هەریەکە لە جێرێمی فریمپۆنگ، پوشکاش ئاکادێمیا و فلۆریان ڤیرتز.
کێرکێز گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ پاڵەوانی ئینگلتەرا واژۆ دەکات و پێشبینی دەکرێت، بەهای گرێبەستەکەی بگاتە 45 ملیۆن یۆرۆ.
🚨 Milos Kerkez set to fly into UK from Belgrade & undergo medical today ahead of completing transfer from Bournemouth to Liverpool. 21yo #AFCB left-back joining #LFC for ~£40m & Hungary international expected to sign 5yr contract at Anfield @TheAthleticFC https://t.co/TZRsCUgf5o
— David Ornstein (@David_Ornstein) June 23, 2025
کێرکێز لە هاوینی ساڵی 2023 بەبڕی 15.5 ملیۆن پاوەند لە ئەلکەماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد، لەو ساتەوە 67 یاریی بۆ بۆرنمس کرد.
کێرکێز وەکو یاریزانی سەرەکی بەشداری لە هەر 38 یاریی وەرزی رابردووی بۆرنمسی لە پرێمەرلیگدا کرد، شەش گۆڵ و دوو ئەسیستی هەبوو.
کێرکێز لە ساڵی 2022 یەکەم یاریی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی هەنگاریا کرد، ئێستا خاوەنی 23 یاریی نێودەوڵەتییە.
بۆ شوێنگرتنەوەی کێرکێز، بۆرنمس گرێبەستی لەگەڵ ئادریێن تروفێرت، بەرگریکاری باڵی چەپی رێن واژۆکرد، هەروەها خولیۆ سۆلێری ئەرجەنتینیشی گواستووەتەوە.