ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ لە گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکشێتەوە

داوای مووچەیەکی زۆر دەکات..

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ لە گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگی ئەڵمانی دەکشێتەوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ بەهۆی مووچە زۆرەكەیەوە دەیەوێت پاشەكشە لە گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ هێرشبەری سلۆڤینی یانەی لایپزیگ بكات و سەرنجی دەخاتە سەر گواستنەوەی ڤیكتۆر یۆكێرێش.

ئارسیناڵ لە مێرکاتۆی هاوینە و زستانەی رابردوو لەسەر هێڵ بوو بۆ ئەوەی شێشکۆ بباتە ریزەکانی، کە هەریەکە لە چێڵسی و لیڤەرپوولیش دەیانەوێت ئەم هاوینە هێرشبەرە 21 ساڵانەکە بگوازنەوە ریزەکانیان و نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی لە لایپزیگ 80 ملیۆن یۆرۆیە.

بەگوێرەی زانیاریەکانی میرەر، گەنەرز ئامادەیە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی شێشکۆ بدات، بەڵام یاریزانەکە داوای مووچەیەکی زۆر دەکات و ئەوەش کێشەی گەورەی بۆ گواستنەوەکە دروستکردوو و ئارسیناڵی ناچارکردووە لە گرێبەستەکە بکشێتەوە.

یۆکێرێش یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی ئارسیناڵ، کە چێڵسیش لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی ئەم هێرشبەرە سویدییە بباتە ریزەکانی، سپۆرتینگ لیسبۆن ئامادەیە بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەم هێرشبەرە 26 ساڵانە بێت و یۆکێرێشیش بڕیاریداوە سپۆرتینگ بەجێبهێڵێت و ئاڵنگارییەکی دیکە تاقیبکاتەوە.

یۆکێرێش ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 75 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 51 یاری 53 گۆڵ و 13 ئەسیستی کردووە، شێشکۆ لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 65 ملیۆن یۆرۆیە و لەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە 45 یاری 21 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button