ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سانچۆ لەلایەن راهێنەرێکی گەورە داواکراوە

هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ هەنگاوی سەرەتایی بۆ گواستنەوەی جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتد دەنێت.

سانچۆ دوای تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ چێڵسی، جارێکی دیکە گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد، بەڵام پێدەچێت لەگەڵ روبن ئامۆریم نەگونجێت، بۆیە بەڕێوەبەری کارەکانی خەریکی دۆزینەوەی یانەیەکی دیکەیە.

سانچۆ بە درێژایی وەرزەکەی لە چێڵسی، پێنج گۆڵ و 10 ئەسیستی هەبوو. یارمەتی بلووزیدا پلەی چوارەمی پرێمەرلیگ بەدەستبهێنێت و نازناوی کۆنفڕانسلیگ بباتەوە.

یەگیز سابونچوئۆغڵو، رۆژنامەنووسی دیاری تورکیا دەنگۆی گرنگیپێدانی فەنەرباچێ بە تواناکانی سانچۆ زیاترکرد.

پێشتر ناپۆلی و یوڤێنتوس پرسیاری دۆخی یاریزانەکەیان لە مان یونایتد کردبوو، بەڵام بەهۆی داواکارییە گەورەکانی دارایی، ئیتاڵییەکان ناتوانن سانچۆ بگوازنەوە.

هەرچەندە فەنەرباچێ هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ مان یونایتد و نوێنەرانی یانەکە نەکردووە، بەڵام ئێستا سانچۆ بژاردەیەکی نوێی جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانە ئیستانبووڵییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button