سعوودیەگرنگترین

كریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسڕ نوێدەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەكەی نزیكە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە زستانی 2022 دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و وەک یاریزانێكی ئازاد پەیوەندی بە نەسڕەوە كرد.

پێشتر رۆناڵدۆ خواستی خۆی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ نەسڕ دووپاتكردەوە و ئامانجی ئەوەیە لە نەسڕ بەردەوام بێت و درێژە بە یاریكردن بدات تاوەكو بە تەواوی بۆ مۆندیالی 2026 ئامادە بێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی ریازییەی سعوودی، ئیدارەی نەسڕ لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی و یاریزانەكە لەگەڵ یانەكەی بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كریستیانۆ رەزامەندی دەربڕیوە گرێبەستەكەی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە و تاوەكو 2026 نوێبكاتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا دوای كۆتاییهاتنی وردەكارییەكان، نەسڕ نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە پۆرتوگالییەكەی رابگەیەنێت.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، رۆناڵدۆ بەهەمان وردەكارییەكانی مووچەی پێشووتری بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە گرێبەستەكەی نوێدەكاتەوە.

دۆن لەگەڵ نەسڕ بەشداری لە 105 یاریی كردووە و توانیویەتی 93 گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button