دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ ناتوانێت هێرشبەرێک رازی بكات و بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی ویڵیامس خۆی بەدەستەوە نادات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ هێرشبەرێكی بۆ رازی ناكرێت، چێڵسی دەستبەرداری ئەستێرەكەی نابێت و مانچێستەر یونایتد ناوێكی نوێ دەكاتە ئامانج.

ئارسیناڵ بەهۆی مووچە زۆرەكەیەوە دەیەوێت پاشەكشە لە گواستنەوەی بێنیامین شێشكۆ هێرشبەری سلۆڤینی یانەی لایپزیگ بكات و ڤیكتۆر یۆكێرێش بژاردەی یەدەگە – میرەر.

بایرن میونشن بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی بیۆن گیتێنز كێبڕكێی چێڵسی دەكات و ئامادەیە 55 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی خەرج بكات – كیكەر.

چێڵسی نایەوێت دەستبەرداری نیكۆلاس جاكسن ببێت و بە یانەكانی راگەیاندووە هێرشبەرە سێنیگالییەكەی بۆ فرۆشتن نییە – سكای سپۆرتس.

لیڤەرپوول لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن گەیشتە رێككەوتنی كۆتایی و جارێڵ كوانسا بە بەهای 35 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە ئەڵمانیەكەوە دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ.

مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی مۆیس كین هێرشبەری ئیتاڵی یانەی فیۆرێنتینا دەدات، كە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەكە 52 ملیۆن یۆرۆیە و لە مانگی داهاتوودا كارا دەبێت – گازێتا دێلۆ سپۆرت.

پێشبینی دەكرێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ئەندریاس كریستێنسن ریزەكانی بارسێلۆنا جێبهێڵێت – فابریزیۆ رۆمانۆ.

برایتن ئۆفەرێكی بە بەهای 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی وێسلی لیما پێشكەشی فلامینگۆ كردووە – تێلیگراف.

بایرن میونشن دەستبەرداری گواستنەوەی نیكۆ ویڵیامس نەبووە و ئۆفەرێكی بە مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشكردووە، یانە ئەڵمانییەكە هیوادارە بارسێلۆنا بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانێت گرێبەستەكە تەواو بكات – فلۆریان پلێتنبێرگ.

پۆڵ پۆگبا لەگەڵ مۆناكۆ گەیشتە رێككەوتن و بە گرێبەستێكی دوو وەرزی پەیوەندی بەو یانەیەوە دەكات – سانتی ئاونا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button