بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێش بۆ ناوەراستکارێکی لیڤەرپوول هاتووەتەپێش

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول ئۆفەرێکی سەرنجڕاکێشی بۆ هاتووەتەپێش بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانێکی.

لیڤەرپوول بە گواستنەوەی فلۆریان ڤیرتز بۆمبە قورسەکەی مێرکاتۆی تەقاندەوە کە بڕی گواستنەوەی ئەستێرە ئەڵمانیەکە زیاتر لە 116 ملیۆن یۆرۆ بوو بە گۆڕنکارییەکانیشەوە. ئەوەش کردی بە گرانترین گرێبەست لە مێژووی یاریزانانی خولی ئەڵمانی. گواستنەوەی ئەستێرەکەی لیڤەرکوزن، کارگێڕی رێدزی ناچارکردووە دەستبەرداری یاریزان بێت لە ریزەکانیدا. یەکەم بۆ دەستکەوتنی شتێک لە پارە، دووەمیش بۆ کۆنەکردنەوەی چەندین بژاردە بۆ یەک پێگەی یاریگا بەتایبەت پێگەی ناوەندی هێرشبەریی.

فەرمی؛ فلۆریان ڤیرتز پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، یانەی بڕایتنی ئینگلیزی دەیانەوێ هەلەکە بقۆسنەوە هارڤی ئیلیەت ببەنە ریزەکانیان.

رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە بڕایتن ئامادەیە 40 ملیۆن پاوەند بدات بۆ دەستگەیشتن بە تواناکانی ئەو یاریزانە ئینگلیزیە.

ئەوەش واتا  لیڤەرپوول نزیکەی نیوەی ئەو پارەیان دەستدەکەوێتەوە کە لە کڕینی ڤیرتزدا خەرجیانکرد.

ئیلیەتی 22 ساڵان وەرزی رابردوو رەگەزێکی سەرەکی نەبوو لە پلانەکانی ئارنە سڵۆت. تا کۆتاییهاتنی وەرزەکە تەنها 28 یاریی ئەنجامدا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا. خاوەنی 5 گۆڵ و 3 ئەسێست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button