ئیسپانیاگرنگترین

تەواو، ئەم هاوینە بەرگریکارێکی بارسێلۆنا بەڕێدەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا سەرقاڵە بە پلانەکانی رێکخستنەوەی ریزەکانی لە هێنانی یاریزان و بەڕێکردنیش، ئەمەیان بەتایبەت لە هێڵی بەرگریی.

بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە دێکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا، یانەکە لەم هاوینە دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانەکانی دڵی بەرگریی دەبێت بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێ. بەڵام جەختیشی کردەوە کە رۆناڵد ئاراوخۆ نییە و بە یەکێک لە باشترینەکانی جیهانیش وەسفی کرد.

بارسا تەنها لەو پێگەیەدا پێنج یاریزانی هەیە کە دەتوانن ئەو رۆڵە بگێڕن و پلانەکانی هانزی فلیک تەواوبکەن، بەڵام بەهۆی زۆری بژاردەکانەوە دەستبەرداری ئاندرێس کریستێنسن دەبن ئەوەش بەپێی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ.

دێکۆ وتی

ئێمە خاوەنی پێنج یاریزانی دڵی بەرگریین، بۆیە یەکێکیان دەبێت بڕوات چونکە پێگەکە زۆر قەرەباڵخە.

یاریزانە دانیمارکیەکە لە هاوینی 2022 لە گواستنەوەیەکی خۆڕاییدا دوای جێهێشتنی چێڵسی پەیوەندی بە یانە کاتالوونیەکەوە کرد کە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بە 500  ملیۆن دانرا.

بە هاتنی فلیک لە هاوینی رابردوو بۆ راهێنەرایەتی یانە ئیسپانیەکە، کریستێنسن چانسی بەشداریکردنی سەرەکی لەدەستدا، یەکەم بەهۆی پێکانە زۆر و دوورخایەنەکانی خۆی و هەروەها هەڵکشانی ئاستی هاوتیمەکانی لە هەمان پێگە.

بابەتی زیاتر

Back to top button