
یاریگا –
راهێنەری دهۆک دەڵێت لە سەرجەم یارییەکان ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەین و زۆربەی کات بەخت لەگەڵ ئێمە نیە.
لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1 _ 0 بەرامبەر گەڕمە شکستی هێنا، حەفتەم یارییە دهۆک لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە، پێنجەم یارییشە لە ژێر سەرپەرشتی ئەمیر ئەزرەفشان یاریی دەکەن.
راهێنەری دهۆک دوای تەواوبوونی یارییەکەی بەرامبەر گەڕمە هۆکاری شکستەکەیان باس دەکات و دەڵێت:
لە سەرجەم یارییەکانی رابردوو ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کردووە، تەنیا کەمێک پێویستمان بە بەخت هەبووە بۆ ئەوەی یارییەکان لە بەرژەوەندی خۆمان کۆتایێ پێبهێنین، یاریی گەڕمە بە هۆی هەڵەی بەرگری شکستمان هێنا، گێمی یەکەم بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یاریگامان کردبوو، پیرۆزبایی لە گەڕمە دەکەم، هیوای بەختێکی باشتر بۆ خۆمان دەخوازم لە یارییەکانی داهاتوو.
هەڵۆکانی چیا دوو یاریی دواخراویان ماوە و خاوەن 54 خاڵن و لە ریزبەندی هەشتەم دێن، چوارشەممەی داهاتووش لە کلاسیکۆی کوردستان لە یاریگای فرانسو هەریری رووبەڕووی هەولێر دەبێتەوە.