ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن چەند یاریزانێکی باڵەکانی دەستینیشانکردووە بۆ ئەوەی لەجیاتی نیکۆ ویڵیامس بیانگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن چەند یاریزانێکی باڵەکانی دەستینیشانکردووە بۆ ئەوەی لەجیاتی نیکۆ ویڵیامس بیانگوازێتەوە، کە بارسێلۆنا زیاتر لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئیسپانییە نزیکبووەتەوە.

کریستیان فاڵک رۆژنامەنووسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن هەریەکە لە جەیمی گیتێنس هێرشبەری ئینگلیزی یانەی بۆڕووسیا دۆرتموند، رافایل لیاو هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئەیسی میلان، برادلی بارکۆلا هێرشبەری فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان، گابریێل مارتینێلی هێرشبەری بەڕازیلی یانەی ئارسیناڵ، لویس دیاز هێرشبەری کۆڵۆمبی و کۆدی خاکپۆ هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی لەم هاوینە یەکێکیان بگوازێتەوە.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن ئۆفەرێكی بە مووچەی ساڵانەی 10 ملیۆنی جێگیر و 2 ملیۆن گۆڕانكاری پێشكەشی نیكۆ ویڵیامس كردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی و هێشتا هیوای هەیە لە چنگی بارسێلۆنای بڕفێنێت، بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی کەتەلۆنیا ئەو یاریزانە 22 ساڵانە لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتووە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، بایرن میونشن دەیەوێت لەم هاوینە باڵێک بۆ شوێنی لیرۆی سانێ بگوازێتەوە، بۆیە هەرچۆنێک بێت دەیەوێت ئەگەر نیکۆ ویڵیامسی لەدەست بچێت، یاریزانێکی دیکە بگوازێتەوە ریزەکانی.

دوای رۆیشتنی لیرۆی سانێ لەم هاوینە، باڤارییەکان دەیانەوێت یاریزانێکی سوپەر بۆ باڵەکان بگوازنەوە و تیپەکەیان نوێبکەنەوە، کە وەرزی رابردوو نەیتوانی کێبڕکێ لەسەر نازناوی چامپیۆنزلیگ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button