ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ یاریزانێکی لیڤەرپوول دەچێتە یانەیەکی بۆندسلیگا

Yariga App

یاریگا –

جارێل کوانسا‌هـ بەرگریکاری لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەرامبەر 30 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی بەری لیڤەرکوزنی ئەڵمانییەوە دەکات و تاوەکو هاوینی 2030 گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، جارێل کوانساهـ بەرامبەر 30 ملیۆن پاوەند روودەکاتە ریزەکانی بایەر لیڤەرکوزن، کە بەگوێرەی ئاست و دەستکەوتەکانی دەکرێت 5 ملیۆن پاوەندی دیکە بچێتە سەر گرێبەستەکەی.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، بەگوێرەی بەندێکی گرێبەستەکەی کوانسا لە داهاتوو لیڤەرپوول ئەگەر بیەوێت بە بڕە پارەیەکی دیاریکراو دەتوانێت بەرگریکارە 22 ساڵانەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، کە ئێستا ئەو بەرگریکارە ئینگلیزییە لە بۆرسەی یاریزانان بەهایەکەی 20 ملیۆن یۆرۆیە.

کوانساهـ لە لیڤەرپوول پێگەیشتووە و لەوەتەی ساڵی 2023 سەرخراوەتە تیپی یەکەم، ئەم بەرگریکارە لاوە وەرزی رابردوو لەگەڵ رێدز لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 25 یاری هەزار و 290 خولەک بەشداریی کردووە، کە کوانساهـ دەتوانێت لە دڵی بەرگری و لای راست یاریی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button