ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئەستێرەیەکی پاریس سانجێرمانی دەوێت

کێبڕکێ لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی دەکات

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی گەیشتووەتە بڕوای گواستنەوەی هێرشبەرێک، تاوەکو کێشەکانی چارەسەربکات.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی خەریکی هەڵسەنگاندنی گواستنەوەی راندال کۆلۆ موانی، هێرشبەری پاریس سانجێرمانە.

چێڵسی دەیەوێت هێرشبەرێکی دیکە بۆ تیمەکەی ئێنزۆ مارێسکا زیادبکات و دەرفەتی چوونە نێو رکابەرییەکانی وەرزی داهاتوو زیاتربکات.

دوای تەواوبوونی یارییەکانی وەرزی رابردوو، چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دەستپێکرد. سەرەتا چاوی بڕیە هوگۆ ئێکیتیکێ، هێرشبەری ئێنتراخت فڕانکفورت، بەڵام ئێستا رۆژنامە فەڕەنسییەکە باس لە گرنگیپێدان بە تواناکانی موانی دەدات.

موانی بەخواستن یاریی بۆ یوڤێنتوس کرد و بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی یانەکان، ماوەی خواستنەکەی درێژکرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە فەڕەنسییەکە، یوڤێنتوس دەیەوێت خواستنەکەی بۆ وەرزی داهاتوو نوێبکاتەوە، ئەگەرنا بگاتە رێککەوتنێک بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button