ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ خەریکە ئارامی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەک لەدەستدەدات

ئارتێتا سێ بژاردەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ خەریکە ئارامی لەدەستدەدات و لە چیرۆکی گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری سلۆڤینی بێزار دەبێت.

شێشکۆ ئامانجی سەرەکی ئارسیناڵە لە مێرکاتۆی ئەم هاوینە، بەگوێرەی ئاماژەکان بێت، ئارسیناڵ لە گواستنەوەی هێرشبەری لایپزیگ نزیکە، بەڵام هیچ جووڵەیەکی فەرمی نەکراوە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی داواکارییەکانی دارایی شێشکۆ، گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولایەن وەستاون، تەنانەت شێشکۆ نایەوێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هیچ پەیوەندی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ هەبێت، ئەمەش دەستەی کارگێڕی یانە لەندەنییەکەی نیگەران کردووە.

سەرەڕای هەموو شتێک، ئارسیناڵ هیوای بە گواستنەوەی شێشکۆ ماوە، بەڵام مەودای هەردوولا لەیەکتر دوورکەوتوونەتەوە.

ناوی ڤیکتۆر یۆکێرێش، هێرشبەری سپۆڕتینگ لیسبۆنیش بە ئارسیناڵ بەستراوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکە، یۆکێرێش پلانی دووەمی ئارسیناڵە و شێشکۆ بژاردەی یەکەمی ئارتێتایە.

بژاردەیەکی دیکەش لەسەر مێزی گفتوگۆکانی ئارسیناڵ هەیە، ئەمەش لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی یۆکێرێش و شێشکۆ، ئەویش ئۆلی واتکینس، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلایە.

پێدەچێت مارتن زوبیمێندی، ئەستێرەی ئیسپانی یەکەم گرێبەستی فەرمی ئاریسناڵ لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا بێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت کێپا ئاریزابالاگا ببێتە گۆڵپارێزی نوێی یانە لەندەنییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button