ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ رۆدریگۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵ دەکات؟

گەنەرز بە نیازی گواستنەوەی چەند ئەستێرەیە

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت چیرۆکی گواستنەوەی رۆدریگۆ بۆ ئارسیناڵ بگاتە کۆتایی و دابخرێت.

دوای تەواوبوونی وەرزی رابردوو، ناوی رۆدریگۆ بەردەوام بە جێهێشتنی ریال مەدرید بەستراوەتەوە. لە چەند هەفتەی رابردوودا، بەردەوام ناوی بە ئارسیناڵ دەبەسترایەوە و گەنەرزیش بەدوای یاریزانێکی لەو چەشنە دەگەڕێت.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێتیک بیلباو سووربوو، بەڵام بەگوێرەی دوایین زانیارییەکان، ویڵیامس لە ئارسیناڵ نزیکە.

رۆدریگۆ پلانی دووەمی میکێل ئارتێتابوو، بەڵام بەهۆی کێشەی دارایی پێناچێت توانای گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکەی هەبێت.

ئاستەنگی گەورەی بەردەم گواستنەوەی رۆدریگۆ بۆ ئارسیناڵ، بەرزی مووچەکەیەتی. ریال مەدرید ئامادەنییە کەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرە بەڕازیلییەکە بێت، هەروەها مووچەی ساڵانەشی دەگاتە 12 ملیۆن یۆرۆ و ئارسیناڵ توانای دابینکردنی ئەم مووچەیەی نییە.

ئێستا سەرنجی تەواوی ئارسیناڵ لەسەر گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ، هێرشبەری لایپزیگە، بەڵام هیچ ئاماژەیەکی یەکلاییکەرەوەش بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button