پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V پاچووكا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
ئەمڕۆ ریال مەدرید لە دووەم یاریی خۆیدا لە جامی جیهانی یانەكان رووبەرووی پاچووكای مەكسیكی دەبێتەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدریدی ئیسپانی و پاچووكای مەكسیكی لە یاریگای بانک ئۆف ئەمێریكا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی یانەكان.
پرۆفایلی یاری

ریال مەدرید لە یاریی یەكەم بەرامبەر هیلال بە گۆڵێک یەكسان بوو تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید گۆنزالۆ كردی و هیلالیش لە رێگەی روبن نێڤێس یەكسانیكردەوە.
پاچووكاش لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەرووی سالزبۆرگ بوویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی دۆڕاند.
ریال مەدرید دەیەوێت بە راهێنەرایەتیكردنی چابی ئاڵۆنسۆ راهێنەری نوێی یانەكە و یاریزانە نوێیەكانی ترێنت ئالێكساندەر ئارنۆڵد و دین هاوسن ببێتە یەكەم یانە كە بە شێوازە نوێیەكەی مۆندیالی یانەكان بەدەستبهێنێت.
ریال مەدرید پێشتر تەنیا یەک جار رووبەرووی پاچوكا بووەتەوە و ئەویش لە یاریی كۆتایی جامی جیهانی یانەكانی وەرزی رابردوو بوو ریال مەدرید بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ كیلیان ئێمباپێ ، ئێندریک، كاماڤینگا، فێرلاند مێندی، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و دەیڤد ئالابا رووبەرووی پاچووكا دەبێتەوە.
پاچووكاش بە بێ ئاندرێس میكوڵتا بەرامبەر ریال مەدرید یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
گارسیا، هاوسن، ئاسینسیۆ، ترێنت
ڤاڵڤێردی، چوامینی، جود بێڵینگهام
ڤینیسیوس ، رۆدریگۆ، ئاردا گولەر
پێکهاتەی پێشبینیکراوی پاچووكا
مۆرینۆ
گۆنزالێز، پیێریێرا، باوێرمان، رۆدرێگێز
پالاڤیێسینۆ، پێدرازا، مۆنتێل
كیێنیێندی، رۆندۆن، دۆمینیگیێز