کوردستان

ئەم وەرزە بۆ یاریزانێکی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا –

بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەڕگەری لە دڵی، ئەم وەرزە بۆ گۆڵکارێکی پێشمەرگەی سلێمانی کۆتایی هات.

یادگار ئیبراهیم، بە هۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە دڵی بە فەرمی ئەم وەرزە ناتوانێ یاریی بۆ پێشمەرگەی سلێمانی بکاتەوە، یادگار چەند رۆژێکە مەشقیشی لەگەڵ تیپەکەی نەکردووە و چەند یارییەکیشە دابڕاوە بە هۆی پشکنینە پزیشکیەکانی، دواتر دەرکەوتووە یاریزانەکە کێشەی لە دەماری دڵی دا هەیە و پێویست بووە بە زووترین کات نەشتەرگەری بکات.

ئەم وەرزە یادگار ئیبراهیم توانی حەفت گۆڵ بۆ پێشمەرگەی سلێمانی تۆمار بکات، پێشووتریش یادگار بۆ یانەکانی سەید سادق و بازیان یاریی کردووە، سەرەتای وەرزی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆکرد بۆ یارییکردن لە خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، بەڵام بە هۆی وەرنەگرتنی دەرفەتی یاڕییکردن لە گواستنەوەی زستانە هەولێری بەرە و پێشمەرگەی سلێمانی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button