بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەکی نەسڕ لەلایەن یانەیەکی تورکیەوە داواکراوە

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی یانەی نەسڕی سعوودی لەلایەن یانەیەکی خولی تورکیەوە داواکراوە و بەشێکی زۆر لە وردەکارییەکانیش ئاشکراکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرجان هەمزەئۆگلوی رۆژنامەنووسی تورکی، یانەی فەنەرباچێ داوای گواستنەوەی جۆن دوران دەکات.

سەرجان زۆرێک لە وردەکاری نیازی گواستنەوەکە و بڕەکەشی ئاشکراکردووە.

وەک لە زانیارییەکانیدا نووسیویەتی، فەنەرباچێ ئامادەیە بۆ ماوەی وەرزی 2025-2026 دوران بباتە ریزەکانی و بڕی 16 ملیۆن یۆرۆش لەپێناو گواستنەوەکەدا بدات. لەگەڵیشیدا تەواوی مووچەی ساڵانەکەی.

سەبارەت بە هەڵوێستی یاریزانە کۆڵۆمبیەکە، سەرجان زانیویەتی کە بەمزووانە بڕیاری خۆی لەبارەی ئۆفەرەکەی فەنەرباچێ دەدات.

دوران لە گواستنەوەکانی زستانی رابردوودا ئاستۆن ڤیلای بەرەو نەسڕ بەجێهێشت لە بەرامبەردا یانە ئینگلیزیە بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی هێرشبەرەکەی، بڕی 77 ملیۆن یۆرۆی راستەوخۆ و گۆڕانكاریەکان وەرگرت. ئەوەش واتا 57 ملیۆن زیاتر لەو بڕەی کە لە 2023 گواستیانەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button