راپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی چەندان ساڵە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نینۆکەکانی پێی بۆیە دەکات؟

نهێنییەکی سەیری دۆن سەرنجی هەمووانی راکێشاوە

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ وێنەیەکی خۆی و جونیۆری کوڕی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردوەوە، بەهۆی ئەوەی نینۆکی پێیەکانی رەنگ کردبوو، لە سۆشیاڵ میدیا نینۆکەکانی دۆن هەرای نایەوە.

رۆژنامەی مارکا ـی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا هۆکاری رەشکردنی نینۆکی قاچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە رەنگی رەش ئاشکرا دەکات و دەڵێت، رۆناڵدۆ بۆ خۆپاراستن لە بەکتریا و کەڕوو، نیکۆکەکانی بۆیە دەکات، رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، یاریزانان هەوڵدەدەن نیۆکەکانیان رووپۆش بکەن، بۆ ئەوەی لە نەخۆشییەکانی کەڕووی پێ و بەکتریا بیانپارێزێت.

لویس سانچێز ئیبانێز، پسپۆڕی پێست و دەرمانسازی لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامە ئیسپانییەکەی راگەیاندووە، زۆربەی وەرزشوانان لەم ساڵانەی دواییدا ئەم بۆیە بەکار دەهێنن بۆ ئەوەی پەنجەکانیان لە هەوکردن و شکان بپارێزن، یاریزانانی تۆپی پێ بۆ ئەوەی نینۆکەکانیان لە شکان لەناو لاپچینەکانیان یان بەریەککەوتن بپارێزن، بۆیەیان دەکەن، تاوەکو تووشی هەوکردن نەبن.

گەرچی وێنەکەی ئەمدواییەی دۆن و کوڕەکەی جارێکی دیکە رەنگی نینۆکی پێیەکانی کریستیانۆی کردەوە ترێند، بەڵام ئەمە نوێ نییە، بەڵکو چەندان ساڵە کریستیانۆ رۆناڵدۆ نینۆکی پێی بۆیە دەکات، پێشتریش چەند وێنەیەکی دیکەی بڵاوکردبووەوە، نینۆکی پەنجەکانی پێی بۆیەکراون.

لە کانوونی دووەمی 2023، فرانسیس نگانۆ، شەڕکەری MMA وێنەیەکی لەگەڵ رۆناڵدۆ بڵاوکردەوە، تیایدا قاچێکی رۆناڵدۆ بە بۆیە رەشەکەوە دەردەکەون. رۆژنامەی دەیلی مەیڵ رایگەیاندبوو، ئاندرێ ئارلۆفسکی، ئەستێرەی UFC هەمان کاری رۆناڵدۆ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button