ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوو یانەی ئیتاڵی بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی چێڵسی لەسەر هێڵن

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی یوڤێنتوس و ناپۆلی بۆ گواستنەوەی جاکسن لەسەر هێڵن و دەیانەوێت لە چێڵسییەوە بیگوازنەوە ریزەکانیان.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنووسی بەنێوبانگی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لەوانەیە ئەم هاوینە نیکۆلاس جاکسن هێرشبەری سەنیگاڵی ریزەکانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بەجێبهێڵێت، کە لە دوایین یاریی یانەکەی لە مۆندیالی یانەکان بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

دی مارزیۆ راشیگەیاندووە، یوڤێنتوس و ناپۆلی ئیتاڵی دەیانەوێت جاکسن بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام لەبەر ئەوەی ناپۆلی دەیەوێت داروین نونێز هێرشبەری لیڤەرپوول بگوازێتەوە، بۆیە یۆڤی هەنگاوێک لە گواستنەوەی هێرشبەرە سەنیگاڵییەکە لەپێشترە.

هێرشبەرە 24 ساڵانەکەی بلووز هاوینی 2023 بەرامبەر 37 ملیۆن یۆرۆ لە ڤیاڕیالەوە پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسییەوە کرد، کە ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان بەهای ئەو هێرشبەرە سەنیگاڵییە 50 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی چێڵسی لە 36 یاری 13 گۆڵ و 6 ئەسیستی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button