ئیسپانیامۆندیالی یانەکان

ئاڵۆنسۆ بۆ دووەم یاریی لەسەر یەک ئێمباپێی لە لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکان دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ کە بەهۆی هەوکردنی کۆئەندامی هەرسەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو، بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر پاچووکا ئامادە نابێت.

چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری ریال مەدرید بڕیاریدا مەترسی نەخاتە سەر دۆخی ئێمباپێ و لە دووەم یاری ریال مەدرید لە جامی جیهانی یانەکاندا دوورخرایەوە.

براوەی پێڵاوی زێڕین دوای ئەوەی تووشی هەوکردنی توندی گەدە و ریخۆڵە بوو، رۆژێک لە نەخۆشخانە مایەوە. پێشبینی دەکرا بۆ یارییەکەی بەرامبەر پاچووکا ئامادە بێت، کە ریال بەدوای یەکەم سەرکەوتنی پاڵەوانێتییەکەدا دەگەڕێت. بەڵام بەگوێڕەی زانیارییەکانی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئێمباپێ تا ئێستا بەشداری مەشقی بە کۆمەڵی نەکردووە و ستافی راهێنەرایەتی ریال بڕیاریانداوە بەهۆی گەرمای ئەمریکا گەڕانەوەی دوابخەن.

کۆتا یاری ریال مەدرید لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لە 27ی حوزەیران بەرامبەر سالزبۆرگ لە فیلادلفیا دەبێت، پێشبینی دەکرێت ئەم یارییە یەکەم یاریی کیلیان بێت لە جامی جیهانی یانەکاندا بە درێسی ریال مەدریدەوە.

پێناچێت ئاڵۆنسۆ گۆڕانکارییەکی زۆر لە پێکهاتەکەی بکات. گۆنزالۆ گارسیا کە لە یاریی بەرامبەر هیلالدا تاکە گۆڵەکەی ریالی رۆمارکرد، لە نەبوونی ئێمابپێدا دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی. هەروەها ڤینیسیۆس جونیۆر و رۆدریگۆ لە هەردوو باڵەکەدا یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button