
یاریگا –
راهێنه‌ری یانه‌ی ریڤەر پلەیتی ئه‌رجه‌نتینی ره‌خنه‌ی توندی له دوایین گرێبه‌ستی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌گرێت ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی ماستانتونۆی یاریزانی ناوه‌ڕاستی یانه‌كه‌ی بوو.
راهێنه‌ری یانه‌ی ریڤەر پلەیت پێش یارییان به‌رامبه‌ر مۆنێتری له جامی جیهانی یانه‌كان رایگه‌یاند،
گواستنه‌وه‌ی فرانكۆ ماستانتۆنۆ بۆ ریال مه‌درید زۆر زووبوو چونكه ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌نی 17 ساڵه، هێشتا له گه‌شه‌كردن دایه ئه‌و داهاتووێكی گرنگ بوو بۆ رێڤه‌رپلێت.
گایاردۆ دانی به‌وه‌دانا كه ماستانتونۆ بۆشاییه‌كی گه‌وره له تیپه‌كه‌ی دروست ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كه به 45 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، وه‌رزی داهاتوو درێسی ئه‌و یانه‌یه ده‌پۆشێت.
“LOS PODEROSOS DE EUROPA TIENEN LA POSIBILIDAD DE LLEVARSE UN JUGADOR Y DESPUÉS VEN SI LO UTILIZAN O NO”
Gallardo sobre la venta de Mastantuono, de River al Real Madrid.
📺 No te pierdas #ESPNF12 en vivo por #DisneyPlus pic.twitter.com/NIBe9t66aK
— ESPN Argentina (@ESPNArgentina) June 20, 2025
راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینیه‌كه پێی وایه، ئه‌و یاریزانه ناوه‌ڕاسته هێشتا پێویستی به‌كاتی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر گه‌شه بكات، دانى به‌وه‌دانا كه ئه‌وه تۆپی پێی مۆدێرنه و یاریزانه لاوه‌كانیش زوو ده‌رۆن و ئه‌مه یاسایی یاریییه‌كه‌یه.
“Mastantuono está en pleno proceso de crecimiento. Tiene que adquirir conceptos del juego. Con 17 años es muy difícil saber todo. Todo es ya. Desde Europa vieron que tiene un talento natural y está por encima de la media. Cada vez es más precoz irse. A Julián si lo pudimos formar… pic.twitter.com/hANvBeHeit
— Medio River (@MedioRiver) June 20, 2025
ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ دۆخێكی نوێ بگونجێنین و پلانی نوێمان هه‌بێت،
پرۆژه‌كه‌مان ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و بوو، ده‌بێت خۆمان بگونجێنین یاریزان هه‌یه جێگره‌وه‌ی زه‌حمه‌ته، ئێمه ده‌مانزانی ماستانتونۆ جێ‌مان ده‌هێڵێت، به‌ڵام پێشبینمان نه‌ده‌كرد زۆر زوو بڕوات.
گالاردۆ له كۆتاییدا گوتی،
داوام لە ماستانتوۆنۆ كردووه سەرنجی لەسەر پاڵەوانێتییەکە بێت، دەمەوێت بە شێوەیەکی ئاسایی یاری بکات و هەوڵی ئەوە بدات هەموو ئەو شتانەی کە روودەدەن لەبیری بکات، ئەمەش زۆر قورسە، له‌باره‌ی ئەوەی لە مه‌درید له کوێ دەژی یان چۆن له‌گه‌ڵ ریال رێكه‌وتووه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌م چونكه ده‌مه‌وێت یاریی بكات و سه‌رنجی له‌سه‌ر پاڵه‌وانه‌تیه‌كه بێت.
یانه‌ی ریال مه‌درید به 45 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماستانتونۆ كرد، ئه‌و یاریزانه زۆر نزیك بوو په‌یوه‌ندی به پاریس سان جێرمان بكات، به‌ڵام ئۆفه‌ری ریال مه‌درید بۆچوونی یاریزانه‌كه‌ی گۆڕی و بڕیاریدا درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.