ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەرمیلان درێسی یەکەمی وەرزی نوێی نمایشکرد

Yariga App

یاریگا –

ئینتەرمیلان درێسی نوێی یانەکەی بۆ وەرزی 2025-2026 نمایش کرد.

ئینتەرمیلان و نایکی پەردەیان لەسەر درێسی یەکەمی نێرازوری لادا، کە دیزاینەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ناسنامەی یانەکە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

درێسە نوێیەکە دیزاینێکی داهێنەرانەی تێدایە کە یاری بە سنووری نێوان بینراو و نەبینراو دەکات”. “هێڵە رەش و شینە ئایکۆنییەکانی پێشەوەی کراسەکە بە شێوەیەکی هونەری دروستکراون بۆ ئەوەی وشەی ‘INTER’ پێکبهێنن، بە شێوەیەکی نادیار لە دیزاینەکەدا شاراوەن و بە وردبینیەکی زۆرەوە دەتوانێرێت بخوێنرێتەوە.

نرخی ئەم درێسە لە ماڵپەرە فەرمیەکانی یانەکە و نایکی بە 150 یۆرۆیە بپ پیاوان و نرخی درێسی خانمانیش 100 یۆرۆریە و بۆ منداڵان نرخەکەی دەگاتە 80 یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button