ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مارتینێز چاوەڕێی گەورەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

تەنیا گاڵاتەسەڕای ئۆفەری فەرمی پێشکەشکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی گۆڵپارێزێک پەشیمان نەبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ناجێگیری ئاستی ئاندرێ ئۆنانا.

ئێمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی هەموو هەوڵێک بۆ پەیوەندیکردن بە مان یونایتد دەدات و وەکو خەونێک سەیری گواستنەوەکە دەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مارتینێز بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دروستکردنی فشاردەدات، ئەمەش بەهۆی ناڕوونی چارەنووسی ئۆنانا لە ئۆڵدترافۆرد.

روبن ئامۆریم بەدوای کاپتن و سەرکردەی نوێ بۆ یانەکە دەگەڕێت. ئامۆریم زۆر بە مارتینێز سەرسامە و پێی وایە دەتوانێت ببێتە سەرکردەیەکی نوێ لە مان یونایتد.

مارتینێز لە ناوەڕاستی مایس/ئایاری رابردوو، بە چاوێکی پڕفرمێسک یاریگای ڤیلا پارکی جێهێشت، ئەمەش دوای تۆمارکردنی مێژوو لەگەڵ ڤیلانز لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ.

لەوانەیە مان یونایتد رێگە بە چوونەدەرەوەی ئۆنانا بدات، ئەمەش دوای بەڕێکردنی دوو وەرزی ناجێگیر لە یانەکە.

تاوەکو ئێستا تەنیا گاڵاتەسەڕای بە فەرمی ئۆفەرکی پێشکەشی مارتینێز کردووە، بەڵام گۆڵپارێزە ئەرجەنتینییەکە چاوەڕێی دوا وەڵامی مان یونایتدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button